قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الزلزلة
كوردی
سوره‌تی الزلزلة - تعداد آیات 8
إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ( 1 )
کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.
وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ( 2 )
هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه.
وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ( 3 )
(ئه‌و کاته) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ( 5 )
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).
يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ ( 6 )
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کار‌و کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه).
كتێبه‌كان
- بڵێین: ( لا إله إلا الله ) سه‌رفرازده‌بن" لا إله إلا الله " چاكترین و گه‌وره‌ترین ووته‌یه، وه ئه‌گه‌ر سه‌رفرازیت ده‌وێت له دونیا و قیامه‌ت ئه‌وه به‌ڕاستی بڵێ: " لا إله إلا الله " و كاریشی پێ بكه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌م وشه‌یه ده‌ستی به بانگه‌واز كردوه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
دانه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- رونكردنه‌وه‌ی چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌ویكتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه كه خوای گه‌وره قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه، چونكه ئه‌و فه‌رمودانه باس ده‌كات كه تایبه‌تن به بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه.
- حوكمی یادی مه‌ولود خوێندنه‌وه وئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ی له دایك بوونی باشترین پێغه‌مبه‌ران صلى الله عليه وسلمئه‌م كتێبه له هه‌شت به‌ند پێك دێیت، كه ئه‌مانه‌ن: به‌ندى یه‌كه‌م:ده‌رباره‌ى بیدعه... به‌ندى دووه‌م:شوێن كه‌وتنى سوننه‌ت و وازهێنان له لاسایی كردنه‌وه‌ى بێ به‌ڵگه‌و كوێرانه... به‌ندى سێیه‌م: حوكمي ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى له دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم... به‌ندى چواره‌م: شوبهه‌ى ئه‌وانه‌ى كه ئاهه‌نگ گێرِان به دروست داده‌نێنن... به‌ندى پێنجه‌م: فه‌تواى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ ده‌رباره‌ى ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى له دایك بونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم... به‌ندى شه‌شه‌م:رِاستكردنه‌وه‌ى بۆچونێكى هه‌ڵه... به‌ندى حه‌وته‌م: كتێبه‌كه‌ى پرِۆژه‌ى چراو چه‌ند سه‌رنجێك... به‌ندى هه‌شته‌م:حوكمى ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى له‌دایك بوونى عیسى علیه السلام...
دانه‌ر : عبد الغفور عبد الله صاڵح
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم - مامۆستا عه‌بدولله‌تیف - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- حه‌رامه فه‌رامۆشكراوه‌كانله‌م نامێلكه‌یه خوێنه‌ری به‌ڕێز ژماره‌یه‌ك له حه‌رامه فه‌رامۆشكراوه‌كان ده‌بینێت كه حه‌رام بونیان جێگر بوه به به‌ڵگه‌ی قورئان سوننه‌ت، وه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه ئه‌نجام ده‌درێت له لایه‌ن زۆرێك له موسڵمانان ، خوا په‌نامان بدات.
دانه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : رۆژان ڕه‌ئوف
- بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ئه‌م كتێبه باسی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه ده‌كات، وه ئه‌م بابه‌تانه روون ده‌كاته‌وه:یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره و ناوه‌كانی و سیفه‌تاكانی، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ هێنان به فریشته و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی و قه‌ده‌ر خێر و شه‌ڕی .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












